(11) رۆژه (18) زیندانی سیاسی کورد له زیندانه‌کانی ئێران له‌دژی له سێداره‌دان و له مانگرتندان
ماوه‌ی (11) رۆژه له زیندانه‌کانی رژێمی ئێران (18) زیندانی سیاسی کورد له‌دژی سزای له سێداره‌دان ده‌ستیان به مانگرتن کردووه و مانگرتنه‌که‌یان به‌رده‌وامه .
(11) رۆژ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر مانگرتن له خواردنى زیندانیانى سیاسى کورد له زیندانیانى قزل حه‌سار و ره‌جایى شه‌هرى که‌ره‌ج که ئه‌و زیندانیانه له‌دژی راگواستن و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دانی سه‌پێندراوی سه‌ریان ده‌ستیان به مانگرتن گرتوه و تاکو ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانى رژێمه‌وه پێ نه‌دراوه‌ته‌وه .
(6) که‌س له‌و زیندانیانه سزاى سێداره‌یان به‌سه‌ر سه‌پێندراوه و (12) که‌سیشیان یان سزاى زیندانى درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه یان تاکو ئێستا له زیندانى ره‌جایى شه‌هرى که‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌رن و چاره‌نوسیان نادیاره .
-------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر