Pages

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۱, شنبه

حوسێن په‌ناهی‌"یه‌كان له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاری‌ ئیتلاعاتی ئێران دان


حوسێن په‌ناهی‌"یه‌كان له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاری‌ ئیتلاعاتی ئێران دان

موحه‌مه‌د حوسێن په‌ناهی‌، باوكی ئه‌نوه‌ر‌ حسێن په‌ناهی‌ زیندانی‌ سیاسی‌ كورد كه‌ له‌ساڵی‌ 2009 سزای‌ له‌سیَداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پابوو و دواتر له‌دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌دا سزاكه‌ی‌ بۆ 16 ساڵ به‌ندكردن كه‌م كرایه‌وه‌، به‌ "كه‌مپینی‌ به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردی"ی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ خێزان و كه‌س و كاره‌كه‌ی‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر گوشاری‌ هێزە‌ ئه‌منیه‌كانی‌ پارێزگای‌ سنه‌ و زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی‌ زیندان كراون.

ناوبراو له‌وباره‌وه‌ گوتی‌؛ "بنه‌ماڵه‌كه‌م به‌توندی‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌رگوشاری‌ هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات له‌شاری‌ سنه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌دروست كردن و هۆنینه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تی‌ جۆراوجۆر ده‌یانه‌وێ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌مان بۆ ناوچه‌یه‌كی‌ دوره‌ده‌ست بگوازنه‌وه‌ و له ئێستاشدا كه‌س مافی‌ چاوپیَكه‌وتن و سه‌ردانی‌ گیراوانی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌مانی‌ نیه‌ و تائێستاش له‌دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌نوه‌ری‌ حوسیَن په‌ناهی‌ برامه‌وه‌ 30 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كاری‌ نزیكمان ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی‌ زیندان كراون".
موحه‌مه‌د حوسێن په‌ناهی‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانی‌ پارێزه‌رانی‌ كوره‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ گوتی‌ "پارێزه‌ره‌كانی‌ كوره‌كه‌م (نیعمه‌ت ئه‌حمه‌دی‌ و ساڵح نیكبه‌خت) به‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌كانی‌ خۆیان به‌ئاراسته‌ی‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ سزای‌ كوره‌كه‌م خسته‌گه‌ڕ و تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆریش سه‌ركه‌وتوو بوون و توانیان سزای‌ ناوبراو له‌ سزای‌ له‌سیَداره‌دانه‌وه‌ بۆ 6 ساڵ به‌ند كردن كه‌م بكه‌نه‌وه‌،كاتی خووی  پارێزه‌رانی‌ كوره‌كه‌م ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست دانییه‌ كه‌ تاوانباربوونی‌ ناوبراو بسلمێنێت تا‌ بۆیه‌ك ڕۆژیش به‌و هۆیه‌وه‌ زیندانی‌ بكرێت".
گوتیشی‌" حكومه‌تی‌ ئێران بێ بوونی‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ناوبراوی‌ زیندانی‌ كردووه‌ و ئێستا پارێزەرێکی تر فایلی‌ ناوبراوی‌ وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ كه‌ پێشتر داواكاری‌ گشتی‌ شاری‌ سنه‌ بووه‌".
باوكی ئه‌م به‌ندكراوه‌ كورده‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ كوره‌كه‌ی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستگیركردنیدا بۆماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری‌ توندی‌ جه‌سته‌یی‌ و ده‌روونیدابووه‌ و ناوبراویان له‌وه‌رزی‌ سه‌رماو زستاندا به‌ شیشه‌كانی‌ حه‌وشه‌ی‌ گرتووخانه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌ ، له‌كاتیَكدا نه‌خۆشی‌ گورچیله‌ی‌ هه‌بووه‌،هه‌رئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌هۆش خۆی‌ بچیَت،ئه‌و كاره‌ش چه‌ندین جار دووباره‌و سێ‌ باره‌كراوه‌ته‌وه‌.
ناوبراو له‌ باریه‌ی دوواێن زانیاری له‌ مه‌ر ته‌ندروستی سیروانی كچه‌زاوی  هه‌روه‌ها گوتی‌ "  له‌ ئێستادا كوری كچه‌ گه‌وه‌ره‌كه‌م ( سیروان حوسێن په‌ناهی ) زیاتر له‌ 20 رۆژه‌ بێ سه‌روشوینه‌  و كه‌س له‌ ئاگای له‌ سه‌لإمه‌تی نێه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان هێچ زانیاریك له‌مه‌ر بارودوخی سه‌ٌلإمه‌تی و شوینی ئه‌و پێمانیان نه‌داوه‌
موحه‌مه‌د حوسیَن په‌ناهی‌ سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی‌ ئه‌شره‌ف حوسیَن په‌ناهی‌ كوره‌كه‌ی دیگه‌ی كه‌ سێ سال پێش به‌ شیویكی گۆمان ئاوای گیانی له‌ده‌ستدا  گوتی‌" ناوبراو به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌لماندنی‌ بێ‌ تاوانی‌ ئه‌نوه‌ری‌ برای چه‌ندین به‌ڵگه‌ ی‌ به‌واژۆی‌ 5000 كه‌س له‌ ڕیش سپی‌ و پیاوماقولاَنی‌ ناوچه‌كه‌ كۆكرده‌وه‌،دواتر به‌ره‌و تاران به‌ڕێ‌ كه‌وت تا به‌ڵگه‌نامه‌كان بخاته‌ به‌رده‌ستی‌ ده‌زگای‌ دادوه‌ری‌ به‌لاَم له‌ ڕیَگادا به‌شیَوه‌یه‌كی‌ گوماناوی‌ ده‌كوژریَت و لاشه‌كه‌شی‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی‌ گوندی‌ (تاته ره‌شید) ده‌دۆزریَته‌وه‌ و دواتر ڕاده‌ستی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌مان ده‌كریَته‌وه‌".
په‌ناهی‌ دریَژه‌ به‌قسه‌كانی‌ ده‌دات و ده‌ڵێ‌"پزیشكی‌ یاسایی‌ له‌وباره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوبراو شتیَكی‌ ڕه‌قی‌ به‌رسه‌ری‌ كه‌وتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌، خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌نزیك ته‌رمی‌ ناوبراو ئۆتۆمبیَلیَكیان به‌دی‌ كردووه‌ به‌لاَم لیَكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كان و شكایه‌تی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌مان له‌سه‌ر هۆكاری‌ مردنه‌كه‌ی‌ تاهه‌نووكه‌ بێ‌ وه‌لاَم ماونه‌ته‌وه‌".
ناوبراو له‌كۆتایدا گوتی‌ "هه‌فته‌ی‌ جاریك یان دووجار بنه‌ماڵه‌كه‌مان بانگهیَشتی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات ده‌كریَن و لیَكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كریَت،هه‌روه‌ها هه‌موو ئامڕازه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی كردنمان له‌ژیَر سانسۆڕ و كۆنتڕۆڵدایه‌ و هاتووچۆشیان كه‌وتۆته‌ژیَر چاودیَری‌ هیَزه‌ ئیتلاعاتیه‌كانه‌وه‌ ، به‌شیَوه‌یه‌ك كه‌ په‌یوه‌ندی كرنمان بێ‌ گرفت و ده‌رده‌سه‌ری‌ نابیَت".
http://kampain-zendani.blogspot.se

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر