بنه‌ماڵه‌ی حسێن په‌ناهی نیگه‌رانن له ره‌وشی سیروان
بنه‌ماله‌ى حسه‌ین په‌ناهی" له نامه‌یکدا بۆ رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ،رێکخراوه‌کانى نێوده‌وله‌تی،خه‌لکى ئێران وهه‌مو گه‌لى کورد،نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربرى ورایانگه‌یاند که زانیاریان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستى سیروان حسه‌ین په‌ناهی" کوریان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه وهیچ ناوه‌ندێکى رژیمیش یارمه‌تیان نادات بۆ زانیارى وه‌رگرتن .
له نامه‌که‌دا هاتووه:" زیاتر له مانگێکه سیروان حسه‌ین په‌ناهی له لایه‌ن ئێتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌و سه‌ره‌راى هه‌ول دان وبه‌دواداچونه‌کانمان وه‌کو بنه‌ماله‌که‌ى تا ئێستا هیچ زانیاریکمان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه سه‌باره‌ت به ته‌ندروستى وچاره‌نوسى رۆله‌که‌مان .
له لایه‌کى دیکه‌وه هه‌والێکیان پێ راگه‌یاندین که سیروانیان بردوه‌ته ئێتلاعاتى سنه و له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ى جه‌سته‌یی و ده‌رونیدایه که به‌و هۆیه‌وه یه‌کێک له په‌راسووه‌کانى شکاوه و هاوکات ئیتلاعات داواى لێ کردووه له پرێس تى ڤى له دژى بنه‌ماڵه‌ى حسێن په‌ناهى قسه بکات و ئه‌و وتاره‌ى ئه‌وان بۆى ئاماده ده‌که‌ن بیخوێنێته‌وه، به‌لام کوڕه‌که‌یان تا ئێستا ئاماده نه‌بووه ئه‌و داواکارییه‌یان ئه‌نجام بدات وهه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا یان به سه‌ختى بریندار کرابێت یان گیانى له ده‌دابێت. "
له به‌رده‌وامى نامه‌که‌ى بنه‌ماله‌ى حسه‌ین په‌ناهی دا هاتووه :"ماوه‌ى 6ساله له بارودۆخێکى زۆر خراپ‌دا ده‌ژین وبه‌رده‌وام له لایه‌ن ئێتلاعاته‌وه ئه‌ندامانى بنه‌ماله‌که‌یان ده‌سبه‌سه‌ر کراون و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراون و یه‌کێکیشیان به ناوى ئه‌شره‌ف حسه‌ین په‌ناهى له لایه‌ن رژیمه‌و کوژراو هه‌روه‌ها ئه‌شکه‌نجه‌دانى جسمى وده‌رونى ئه‌نوه‌ر له کاتى ده‌سبه‌سرکردنیدا و له ئێستاشدا پێیان راگه‌یاندوین که ده‌س به‌سه‌ر مال وداراییماندا ده‌گرن و له هه‌موى دژوارتر بێ ئاگایى له بارودۆخ وچاره‌نوسى رۆله‌که‌مانه که ئاماده نیه هاوکارى ئێتلاعات بکات. "
له کۆتایى نامه‌که‌دا رایده‌گه‌یه‌نن :"ئێمه وه‌کو بنه‌ماله‌ى حسه‌ین په‌ناهى داوا له هه‌مو رێکخراوه‌کانى مافى مروڤ ودێمۆکراسى و رێکخراوه‌کانى نێوده‌وله‌تى چالاک وکارێگه‌ر له‌سه‌ر رژیمى ئێران ده‌که‌ین که بتوانن هه‌نگاوێکى به په‌له بنێن بۆ نه‌جاتى بنه‌ماله‌که‌یان له گوشاره‌کانى رژیمى ئێران ."
http://so.firatajans.com/news/roejnae/bnh-mlh-y-hsyn-ph-nhy-nygh-rnn-lh-rh-wshy-syrwn.htm
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر