Pages

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۰, پنجشنبه

له‌مه‌ریوان چوار خوێندکاری کورد زیندانی کران


له‌مه‌ریوان چوار خوێندکاری کورد زیندانی کران

چوارکه‌س له‌چالاکوانانی خوێندکاری شاری مه‌ریوان بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاره‌که‌ گوێزرانه‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی شوبات چوار که‌س له‌ چالاکوانانی خوێندکاری شاری مه‌ریوان به‌ناوه‌کانی ( سۆران دانشوه‌ر، داود قاسمی،  محه‌مه‌د کۆنه‌پۆشی و سامان مه‌حمودی ) له‌ژووری لێکۆلینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی شاری مه‌ریوان بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاره‌که‌ گوێزرانه‌وه‌ .
ئاژانسی هه‌واڵی موکریان له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌م چوار هاوڵاتیه‌ له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی دادوه‌ری شاری مه‌ریوانه‌وه‌ هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌ک رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام به‌پێ‌ سه‌رچاوه‌ هه‌رێمیه‌کان رایانگه‌یاندووه‌ که‌ که‌سانی ناوبراو به‌هۆی تۆمه‌تی ئاسایشی یه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون . 
شایانی باسه‌ که‌سانی ناوبراو له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون . سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ که‌سانی ناوبراو به‌بێ‌ دادگایی کردن زیندانی ده‌کرێن .
ser chawe firatnews

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر